جۆزێپ گواردیۆلا:ڕیال مه‌دریدـیش شایه‌نی به‌ده‌ست هێنانی لالیگاـیه‌
نوشته شده توسط : Honar Pirani

جۆزێپ گواردیۆلا:ڕیال مه‌دریدـیش شایه‌نی به‌ده‌ست هێنانی لالیگاـیه‌

له‌ پرێس كۆنفڕانسی ئه‌مڕۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌ی Marcaـی ئیسپانی كردیه‌ ڕاپۆرتێك و بڵاوی كرده‌وه‌ تیادا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ پیپ گواردیۆلا سه‌رژمێرییه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئاشكرا كرد له‌م وه‌رزه‌ وه‌ دووپاتیشی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر یانه‌ی ڕیال مه‌درید نازناوی لالیگا به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا شایه‌نی ده‌بن،،،”ڕیال مه‌دریدـیش شایه‌نی به‌ده‌ست هێنانی لالیگاتیه‌ چونكه‌ ئاستێكی زۆر باشیان پێشكه‌ش كردووه له‌م وه‌رزه‌ وه‌ ئێمه‌ هاوینه‌ ئه‌مجاره‌ش به‌ سه‌ربه‌رزیه‌كی زۆر ده‌به‌ینه‌ سه‌ر وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ پرسیاری ئه‌وه‌م لێ بكه‌یت و پێم بڵێیت ئایا شایه‌نی به‌ده‌ست هێنانی لالیگاـن ئه‌وا پێت ده‌ڵێم به‌ڵی وه‌ ئه‌گه‌ر پرسیاری له‌ مانوێل پیلیگرینی ـیش بكه‌ی ئه‌وا ئه‌ویش پێت ده‌ڵێت ئێمه‌ـش شایه‌نی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی لالیگاـین بۆیه‌ هه‌ردووكمان شایه‌نی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م نازناوه‌ین”،،،دواتر گواردیۆلا باسی له‌ گرانی هه‌فته‌كانی داهاتووی لالیگاـی كرد،،،”دوو هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ وه‌ به‌ پێی میدیاییه‌كان ئه‌وا ئێمه‌ چانسێكی زۆر گه‌وره‌مان نیه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی لالیگا چونكه‌ ئاسته‌نگی زۆرمان له‌ پێشه‌ وه‌ منیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ڵێم سێ یاری گرنگ ماوه‌ چونكه‌ تینیرێفی هه‌وڵی مانه‌وه‌ ده‌دات له‌ لالیگا وه‌ سیڤیلیه‌ ده‌یه‌وێت بگاته‌ شامپیۆنزلیگ وه‌ چاوه‌ڕوانی شتی زۆر له‌ ڤۆله‌دوه‌لید ده‌كه‌ین”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيسبانيا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1099
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست